گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەبارەى هەوڵى خۆکوشتنى هاوڵاتییەک لە دەستشۆرى فەرمانگەیەکى سلێمانى

2020.10.23 - 19:47
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەبارەى هەوڵى خۆکوشتنى هاوڵاتییەک لە دەستشۆرى فەرمانگەیەکى سلێمانى

ناس کورد-

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى لەرێگەى ناس کوردەوە زانیارى نوێ لەبارەى هەوڵى خۆکوشتنى هاووڵاتییەک لەناو دەستشۆرى فەرمانگەى پزیشکى دادى سلێمانى ئاشکرا دەکات و ئاماژە بە بوونى نامەیەک دەکات کە ئەو هاوڵاتیە بەر لە ئەنجامدانى هەوڵەکەى نووسیویەتى و لەشوێنى روداوەکە جێى هێشتووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی راگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئەو هاوڵاتیە نزیکەی ٦٥ ساڵ بۆ ۷٠ ساڵە و خانەنشینە، ئەمڕۆ بەلای پزیشکی دادی رۆیشتووە و چەپێک گوڵیشی پێ بووە، بە کارمەندەکانی وتووە پێویستی بە توالێتە، دواتر کە چۆتە توالێت نزیکەی ٥ دەقە دەنگی دەرگاکە هاتووە ئەوانیش وایانزانیوە بوراوەتەوە ئیتر هەوڵیان داوە  قسەی لەگەڵ بکەن، بەڵام بێسود بووە و دەرگاکەیان شکاندووە و سەیریان کردووە خوێنی پێوەیە.

 

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کەسە چەند چەقۆیەکی لە ملی خۆی داوە و لە نەخۆشخانەیە، هەروەها نامەیەکی دوای خۆی جێهێشتووە  و دەڵێت، نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و بێزار بووە و ترسی هەبووە توشی نەخۆشی کۆرۆنا ببێت و خەڵکی دیکەش توش بکات بۆیە بە باشی زانیوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت.