گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى کۆتایى بەگەشتەکەى بۆ وڵاتانى ئەوروپا هێنا و گەڕایەوە بۆ عێراق 

2020.10.23 - 19:31
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى کۆتایى بەگەشتەکەى بۆ وڵاتانى ئەوروپا هێنا و گەڕایەوە بۆ عێراق 

ناس کورد- 

سەرۆک وەزیرانى عێراق کۆتایى بەگەشتەکەى بۆ وڵاتانى ئەوروپا هێنا کە بەسەردانى فەڕەنسا و دیدار لەگەڵ ئیمانویڵ ماکرۆنى سەرۆکى ئەو وڵاتە دەستى پێکرد و لەسەردانەکەشدا 3 لێتێگەیشتن لەبوارەکانى گواستنەوە و کشتوکاڵ و پەروەردە واژۆ کران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

هەر لەمیانەى سەردانەکەیدا کازمى چاوى کەوت بەژمارەیەک لەسەرۆک کۆمپانیا جۆراو جۆرەکانى فەڕەنسا و جەخت لەسەر پتەوکردنى کارى هاوبەشى ئابوورى  کرایەوە.

 

دواتر سەرۆک وەزیران بەرەو ئەڵمانیا کەوتەڕێ و لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسى باڵاى ئەو وڵاتە لەناویاندا ئەنگێڵا مێرکڵى ڕاوێژکارى ئەڵمانیا کۆبویەوە و لەمیانەى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا کازمى وتى :"هاتوم بۆ بەرلین بۆ ئەوەى جەخت لەسەر پابەندبونى عێراق بەپەیوەندییە پتەوەکانى لەگەڵ ئەڵمانیادا بکەمەوە و هەروەها خواستى عێراق بۆ هاوبەشى ئەڵمانیا لەچەند بوارێکدا بگەیەنم".

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق وتیشى :"عێراق دەیەوێت هاریکارییە ئەمنیى و سەربازییەکانى ئەڵمانیا بۆ شەڕى تیرۆر بەردەوام بێت بەتایبەت لەڕووى مەشق و ڕاهێنان بەهێزە عێراقیەکان".

 

کازمى لەئەڵمانیاش چاوى کەوت بەژمارەیەک بەرپرسانى کۆمپانیاکانى ئەڵمانیا و باسى باوردۆخى ئابورى و چەند بوارێکى ترى  وڵاتەکەى بۆ کۆمپانیاکان خستە ڕوو.

 

مستەفا کازمى بەسەردانى بۆ بەریتانیا کۆتایى بەگەشتەکەى هێنا و لەو وڵاتەش چاوى کەوت بەبۆریس جۆنسۆنى هاوتا بەریتانیەکەیى و لەدیدارێکدا باس لەپەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات کرا لەوانە چەند پرسێکى ئابوورى و سیاسى و ئەمنیى تاوتوێکران.

 

لەسەر ئەوەش ڕێککەوتن بەغدا و لەندەن هاریکارى زیاترى یەکتر بکەن لەشەڕى دژى تیرۆر و هەروەها لەبوارەکانى سیاسى و ئابوریشدا بەریتانیا هاریکارى عێراق بکات بۆ دەربازبونى لەو قەیرانە ئابورییەى کە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت و پەتاى کۆرۆناوە تێکەوتووە و ئەوەش پەلبکێشێت بۆ هاریکارییەکى ستراتیژى لەنێوان هەردوو وڵاتتدا زۆر بوارى تر بگرێتەوە.