گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لەبارەى ئەو پارەیەى بەرامبەر کارتى دابەشکردنى نەوت وەردەگیرێت 

2020.10.23 - 18:16
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک لەبارەى ئەو پارەیەى بەرامبەر کارتى دابەشکردنى نەوت وەردەگیرێت 

ناس کورد- 

وەزارەتى بازرگانى عێراق ڕایگەیاند، بەهەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتى نەوتدا کارتى دابەشکردنى نەوت لەڕێگەى بریکارەکانى خۆراکەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش دەکرێت و هەر بریکارێکیش لەو بڕە پارەیەى دیاریکراوە زیاتر وەربگرێت لێپرسینەوەى لەگەڵ دەکرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى بازرگانى عێراقدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (23ى تشرینى یەکەمى 2020) "بڕى ئەو پارەیەى کە وەزارەتى نەوت دیاریکردووە 2 هەزار دینارە کە لەو خێزانانە وەردەگیرێن کارتى دابەشکردنى نەوتیان پێدەدرێت". 

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە :"پێشتریش ئەوە ڕاگەیەنرا لەبەرامبەر کارتى نوێى خۆراکى مانگانەدا کە دەدرێتە خێزانەکان بڕى یەک هەزار دینار وەردەگیرێت و لەو بڕە زیاتر نیە".

 

وەزارەتى بازرگانى هۆشدارى دەدات و دەشڵێت :" ڕێکارى توند لەدژى ئەو بریکارى خۆراکانە دەگرینە بەر گەر بەپێچەوانەى ئەو بڕە پارەیەى کە لەلایەن ئەو دوو وەزارەتەوە دانراوە زیاتر  وەربگیرێت، ئەوا لێێرسینەوەیان لێ دەکرێت تا ئاستى داخستن و لێوەرگرتنى بریکارەکەیان و سەپاندنى سزاى تر بەسەریاندا".