کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
لە نزیك شاری كەركوك دووان لە هێرشبەرەكانی دوێنێ شەوی گوندی كەڵوڕ كە كرایە سەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی عێراق، دەستگیركران.
ئەمڕۆ (سێشەممە) سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند "هێزە ئەمنییەكانی عێراق لەنزیك شاری كەركوك دووان لە هێرشبەری سەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی عێراقیان دەستگیركرد كە سێ پۆلیسی تێدا شەهید بوو".
بەوتەی سەرچاوە ئەمنییەكە دوو دەستگیر كراوەكە رادەستی بنكەیەكی ئەمنی كراوە بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا بكات.
درەنگانێكی شەوی رابردوو لە گوندی كەڵوڕ لەسەر رێگای كەركووك – هەولێر، چەند چەكدارێكی داعش هێرشیان كردە سەر بنكەیەكی پۆلیسی فیدراڵی و لە ئەنجامدا پێنج پۆلیس كوژران و بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ناس كورد، پۆلیسە كوژراوەكانی ئەو هێرشەی درەنگانێكی شەوی رابردوو بریتین لە (نزار مسلم، مكی كامل، مازن ساڵح) بریندارەكانیش بریتین لە (محەمەد حاتەم، مەحمود سەفا).