گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوداوێکى هاتووچۆ ڕێگەى کەلار-دەربەندیخان دادەخات

2020.10.23 - 18:01
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوداوێکى هاتووچۆ ڕێگەى کەلار-دەربەندیخان دادەخات

ناس کورد-

بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان راگەیەندراوێکى لەبارەى ڕوداوێکى هاتوچۆوە بڵاوکردەوە کە بۆتە هۆى داخستنى ڕێگەى کەلار-دەربەندیخان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى گەرمیان کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (23ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان کەلار-دەربەندیخان لەنزیک ناحیەی باوەنور روداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان رویداوە و بەهۆیەوە ماوەیەک ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست بوە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ئاکترۆز کە باری تەماتەی پێبوە بەهۆی پابەندنەبونی بەڕێنماییەکان وەرگەڕا، لە ڕوداوەکەدا زیانی گیانی نەبوە تەنها زیانی مادی لێکەوتوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەش کراوە، تیمەکانی هاتووچۆ بەزویی گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لەچۆنیەتی ڕوداوەکە دەستپێکرد.