گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەتا حاجی عەلی: باری تەندروستی کاکم جێگیرە و لەھەموو  ڕۆژان زیاتر باشە

2020.10.23 - 17:47
App store icon Play store icon Play store icon
عەتا حاجی عەلی: باری تەندروستی کاکم جێگیرە و لەھەموو  ڕۆژان زیاتر باشە

ناس کورد-

عەتا حاجى عەلى، براى قادرى حاجى عەلى کەسایەتى دیار و سیاسەتمەدارى کورد رایگەیاند، تەندروستى براکەى لە ئێستادا جێگیرە و لە ڕۆژانى تر باشترە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

عەتا حاجى عەلى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پۆستێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بینیویەتى (23ى تشرینى 2020)، ڕایگەیاند :

 

باری تەندروستی کاکم جێگیرە و لەھەموو  ڕۆژان زیاتر باشە

ھاوڕێیان و دڵسۆزانی کاک قادر

خوشبەختانە دڵخۆش و ئاسودەبن وەدڵنیاتان ئەکەمەوە کەباری تەندروستی کاکم جێگیرەو زۆر زۆر باشە لەھەموو  ڕۆژان زیاتر

 

ھەربۆیە لێرەوە ئاگادارتان ئەکەمەوە ئەو پڕوپاگەندەو قسەڵۆکانەی کەئەکرێن لەھەندێ لەپەیجەکانەوە زۆر زۆر دورن لەڕاستیەوە

 

ھەربژین بۆ ئێمە.

 

لەچەند رۆژى رابردوودا چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس کورد" یان ڕاگەیاندبوو، سەربارى تێپەڕاندنى قۆناغى مەترسى و باشبوونى دۆخى تەندروستى قادرى حاجى عەلى کە تووشى پەتاى کۆرۆنا بووە، بەڵام هێشتا لە نەخۆشخانە ھێڵراوەتەوە و ڕەوانەى ماڵەوە نەکراوە.   

 

بەپێى بەدواداچوونەکانى ناس کورد، پێشتر قادرى حاجى عەلى هیچ نەخۆشیەکى درێژخایەنى لەشێوەى شەکرە و بەرزبوونەوەى فشارى خوێن و نەخۆشی سییەکان و دڵ و گورچیلەکانى لەگەڵدا نەبووە.    

  

قادرى حاجى عەلى لە شەستەکانى تەمەنیدایە و دەنگۆى نەخۆش کەوتنیشى کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.