گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڵاتییەک لە دەستشۆرى فەرمانگەیەکى سلێمانى هەوڵى خۆکوشتن دەدات

2020.10.23 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
هاوڵاتییەک لە دەستشۆرى فەرمانگەیەکى سلێمانى هەوڵى خۆکوشتن دەدات

ناس کورد-

هاوڵاتیەک لە دەستشۆرى فەرمانگەیەک لە شارى سلێمانى هەوڵى خۆ کوشتن دەدات بە چەقۆ و لەئێستادا بۆ چارەسەرکردن گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020)، "هاوڵاتییەک لەناو دەستشۆرى پزیشکى داد (طب عدلى) لە سلێمانى هەوڵى خۆکوشتنیدا".

 

وتیشى "هاوڵاتیەکە تەمەنى 65 ساڵە و لە دەستشۆرى فەرمانگەکە هەوڵى خۆکوشتنى داوە و بە چەقۆ بەشێک لە ملى خۆى بڕیوە". 

 

وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى رونیکردەوە کە هاوڵاتیەکە لە ژیان ماوە و بۆ چارەسەرکردن ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە.