گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى جوڵەى هاوبەشى سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە

2020.10.23 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
ڕونکردنەوەى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لەبارەى جوڵەى هاوبەشى سوپاى عێراق و هێزەکانى پێشمەرگە

ناس کورد-

وتەبێژى ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانى عێراق ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى دەستپێکردنى کارى هاوبەشى نێوان هێزەکانى سوپاى عێراق و پێشمەرگە، بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند (23ى تشرینى یەکەمى 2020)، کارکردن لە بنکە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەر لە کۆتایهاتنى ئەم مانگە، دەستپێدەکات.

 

خەفاجى رونیکردەوە، لەگەڵ هێزەکانى پێشمەرگەدا دەستمان بە هەماهەنگى کردووە لە پارێزگاى دیالە و کارکردنى هاوبەشیش لە ناوچەکانى تر بەمزووانە دەستپێدەکات.

 

وتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، رونیکردەوە کە لەلایەن حکومەتەوە فەرمانى دەستپێکردنى کارەکانیان لە شنگال پێ گەیشتووە.

 

جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە کە بنکە چوار قۆڵییەکە بەردەوامە لە ئاڵوگۆڕکردنى زانیارى گرنگ و بەشێوەیەکى باش کارەکانى ئەنجام دەدات.

 

هاوکات لیوا قارەمان کەماڵ، جێگری سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە ( 23ی تشرینی یەکەمی 2020) لە لێدوانێکی تایبەتدا بە ناس کوردی ڕاگەیاند: " لەکۆبوونەوەی سێهەمی نێوان ئێمە و وەزارەتی بەرگریی عێراق کە پێش چەند ڕؤژێک بەڕێوەچوو، ڕێککەوتین لەسەر جێبەجێکردنی چەند خاڵێکی گرنک لەناوچە سنورییەکانی پارێزگای دیالە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، دواتر ئەو خاڵانە لە ناوچەکانی دیکەش دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە".