ناس کورد-
وەزارەتى دەرەوەى ئێران سەپاندنى سزاى بەسەر ماسیۆ تۆلەر، باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق و چەند دبلۆماتکارێکى تر، ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئاماژە بەوە کراوە (23ى تشرینى یەکەمى 2020) وەک وەڵامدانەوەى سەپاندنى سزا بەسەر باڵیۆزى ئێران لە عێراق لەلایەن وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکاوە، سزا بەسەر باڵیۆزى ئەمریکا و چەند دبلۆماتکارێکى تر سەپێنراوە.
پێشتر وەزارەتى گەنجینەى ئەمریکا سەپاندنى سزاى بەسەر ئیرەج مەسجدى، باڵیۆزى ئێران لە عێراق ڕاگەیاند بە تۆمەتى ئەوەى سەرپەرشتى ڕاهێنان و پاڵپشتیکردنى میلیشیاکانى عێراق دەکات و پۆستە دبلۆماسییەکەى بۆ ئاڵوگۆڕى دراو و هەڕەشەکردن لە ئارامى و ئاسایشى عێراق بەکارهێناوە.
وهزارهتی گهنجینهی ئهمهریكا، ئیرهج مهسجدی بە ئەندامێکی سوپای پاسداران ناوبردووە کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: " دهستی ههیه له پارهداركردنی فهیلهقی قودس".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمریکا دوو سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی بەناوەکانی نەبیل قائوق و حەسەن بەغدادیی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.