گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سزای نەبەستنی دەمامک زیندانیکردنیشی تێکەوت’’

2020.10.23 - 13:47
’’سزای نەبەستنی دەمامک زیندانیکردنیشی تێکەوت’’

ناس کورد-

لە دوای هەڵکشانی ئامارەکانی کۆرۆنا لە وڵاتی ئەسیوبیا ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە توندکران و بڕیاردرا ئەو کەسانەی کە دەمامک نابەستن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نابن زیندانی بکرێن کە ماوەکەی دەگاتە دوو ساڵ.

 

بەگوێرەی ئاژانسی "حوڕە"ی ئەمریکی نوسینگەی داواکاری گشتیی ئەسیوبیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە: "هەرکەس پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبێت و دەمامک نەبەستێت، ئەوا غەرامە دەکرێت یاخود زیندانی دەکرێت کە ماوەکەی دەگاتە دوو ساڵ."

 

بەگوێرەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە، دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، دەمامک بەستن لە شوێنە گشتییەکان، دانەنیشتنی سێ نەفەر زیاتر لەسەر مێزێک و پاراستنی دووری نێوان یەکتر کە دوو پێیە.

 

بەگوێرەی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا لەو وڵاتە، زیاتر لە 91 هەزار توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و و1384 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.