گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئایا ’’ماكرۆن’’ بكوژی مامۆستا فه‌ره‌نسیه‌كه‌یه‌؟!

2020.10.23 - 11:50

ناسیح مەلا کەریم

چه‌ند راستیه‌كی پێویست:  

یه‌كه‌م: له‌ 18/ شوباتی/2020 له‌ ناوچه‌ی ( مۆلۆز)ی فه‌ره‌نسی، كه‌ زۆرینه‌ی موسڵمانانی فه‌ره‌نسا لێ نیشته‌جێن و چه‌ندین ناوه‌ندی ئیسلامی تێدایه‌، له‌م ناوچه‌یه‌وه‌، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا(( ئیمانوه‌ێڵ ماكرۆن)) رایگه‌یاند: (( پێویسته‌ سنورێك بۆ جوداخوازیی ئیسلامی له‌ فه‌ره‌نسا دابنرێ)) .  

 

دووه‌م: له‌ 2/ئۆكتۆبه‌ر/ 2020، (( ئیمانوه‌ێڵ ماكرۆن)) هێرشێكی توندی كرده‌ سه‌ر ئیسلام و رایگه‌یاند: (( ئیسلام له‌م رۆژگاره‌دا له‌ قه‌یراندایه‌ له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان)).  

  

سێیه‌م : له‌ 16/ئۆكتۆبه‌ر/2020 ( سه‌مۆئیل باتی) مامۆستای زانكۆ" پاش ئه‌وه‌ی وێنه‌ی كاریكاتێری پێغه‌مبه‌ری ئیسلامی – درودی خوای  له‌سه‌ر – نمایش كرد بۆ خوێندكاره‌كانی، له‌ بارودۆخێكی ( گوماناویدا) سه‌ربڕدرا – به‌ وته‌ی راگه‌یاندنه‌كانی فه‌ره‌نسا- .. دوای چه‌ند كاتژمێریكیش میدیاكانی فه‌ره‌نسا كوژرانی بكوژی مامۆستاكه‌یان راگه‌یاند ..!! ( كه‌ ده‌كرا ده‌ستگیر بكرێت نه‌ك بكوژرێت ) .  

  

چواره‌م: داوبه‌دوای گوژرانی ( سه‌مۆئیل باتی) ماكرۆن چه‌ند بڕیار و راسپارده‌ی ده‌ركرد" گرنگترینیان: كاركردن بۆ بڕین و وشككردنی سه‌رچاوه‌ی داهاتی ناوه‌ند و رێكخراوه‌ ئیسلامیه‌كان، ده‌ركردنی چه‌ندین كه‌س له‌ وڵاتی فه‌ره‌نسا، داخستنی چه‌ند ناوه‌ندێكی ئیسلامیی ..  

  

پێنجه‌م: له‌ 19/ئۆكتۆبه‌ر/2020 پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند كه‌ بكوژی ( سه‌مۆئیل باتی) هه‌ڵگری چه‌كی ریپێنه‌دراو بووه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ( ده‌مانچه‌یه‌ك) !!  

  

شه‌شه‌م: له‌ 22/ئۆكتۆبه‌ر/2020 له‌ كاتی ماڵئاوایی له‌ ته‌رمی ( سه‌مۆئیل باتی) له‌ زانكۆی ( سۆربۆن) دیسانه‌وه‌( ماكرۆن) هێرشی توندی كرده‌ سه‌ر ئیسلام و رایگه‌یاند : (( -سه‌مۆئیل باتی -  كوژرا چونكه‌ ئیسلامیه‌كان ده‌یانه‌وێ زاڵ بن به‌سه‌ر داهاتووماندا، وه‌ دڵنیان له‌وه‌ی ناتوانن ئه‌و كاره‌ بكه‌ن له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ( باتی) و هاوبیروباوه‌ڕه‌كانی.... لێره‌شه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نم كه‌ ( فه‌ره‌نسا ) وازناهێنێ له‌ وێنه‌ كاریكاتێریه‌كان )) .  

  

ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ چه‌ندین پرسیار ده‌وروژێنن و چه‌ندین مانا ده‌به‌خشن، كه‌ سه‌رۆكه‌ گه‌نجهكه‌‌ پلانێكی ( ژه‌هراوی) "ناپلیۆن"ی هه‌یه‌ بۆ له‌قالبدانی ئیسلامخوازانی فه‌ره‌نسا .  

  

له‌ هه‌مان كاتدا ، كوژرانی ( سه‌مۆئیل باتی) كوژرانی هه‌ریه‌ك له‌ ( جۆن كێنێدی ) سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ 22/نۆڤه‌مبه‌ر/1963 وه‌ كوژرانی ( بن لادن) سه‌رۆكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ له‌ 1/ئایاری/2011  وه‌ كوژرانی ( به‌غدادی) رێبه‌ری داعش له‌ 27/ئۆكتۆبه‌ر/2019 بیردێنێته‌وه‌ .. چونكه‌ تۆمه‌تباری كوژرانی كێنێدی به‌ ناوی ( لی هارڤی ئۆزوالد) دوای دوو رۆژ ده‌ستگیر كراو  كوژرا . كوژرانی ( بن لادن) و ( به‌غدادی)ش له‌ كه‌شێكی ته‌مومژاوی وادا كوشتنه‌كه‌یان راگهیه‌‌نرا تا ئیستا له‌ 1%ی خه‌ڵكی نایزانن !!!  

  

له‌ توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ كه‌تن و تاوان، ده‌سته‌واژه‌یه‌ك هه‌یه‌ ده‌ڵێت: (( گه‌ر تاوانێكی كه‌تن ئامێز ڕوویدا، به‌ دوای تاوانباردا مه‌گه‌ڕێ، به‌ڵكو به‌دوای " سوودمه‌ند" دا بگه‌ڕێ )) .  

  

كه‌واته‌ جێی خۆیه‌تی بپرسین: داخۆ یه‌كه‌مین سودمه‌ند له‌ كوژرانی مامۆستا فه‌ره‌نسیه‌كه‌ كێیه‌؟؟  ئایا ( ماكرۆن ) بكوژی ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و نیه‌!! وه‌ ئایا ئه‌و مامۆستایه‌و بكوژه‌كه‌ش ده‌كرێ قوربانی سیناریۆك بن ؟؟ وه‌ ئایا وه‌ك پۆلیسی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند ( سه‌بڕه‌كه‌) ده‌مانچه‌ی پێ بووه‌ " چیمان پێ ده‌لێ؟؟ وه‌ له‌ كاتێكدا بكوژه‌كه‌ هیچ هه‌وڵێكی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌داوه‌ له‌ گه‌ڵ پۆلیس" چما پۆلیس له‌ بری ده‌ستگیر كردن راسته‌وخۆ ده‌یكوژن " ؟؟!!  

  

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین: له‌م جۆره‌ رووداوانه و هاوشێوه‌كانیان، هه‌ندێ له‌ سۆشیال میدیا به‌مه‌به‌ست دیوی شاراوه‌ی رووداوه‌كان ئاشكرا ناكه‌ن و نایخه‌نه‌ ڕوو" هه‌ندێكیشیان له‌ ژێر فشاردا – گه‌ر به‌ دڵیشیان نه‌بێت – ناچارن راستی رووداوه‌كان وه‌ك خۆی باس نه‌كه‌ن .