گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باس لە ڕکابەری نێوانیان دەکات

مێسی پەیامێکی هاوڕێیانە ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

2020.10.23 - 11:03
مێسی پەیامێکی هاوڕێیانە ئاڕاستەی ڕۆناڵدۆ دەکات

ناس کورد-

لەدوای توشبوونی ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی بە کۆرۆنا، لیۆنێل مێسیی ڕکابەری مێژوویی رۆناڵدۆ پەیامێکی ئاڕاستەی ئەو یاریزانە کرد و ڕایگەیاند: "هیوادارام بتوانێت لە یارییەکەی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەرمان یاری بکات."

 

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ماڵپەڕی "dazn"ی وەرزشی، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند: "ئەوە شتێکی ئاشکرایە ئەوکاتەی ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید بوو، ڕکابەرییەکان زۆر بەهێز و ناوازە بوو، ڕاستە کلاسیکۆ بەردەوام چێژی خۆی هەیە، بەڵام بە بوونی ڕۆناڵدۆوە تایبەتتر بوو."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "هیوادارم بەزووترین کات لە کۆرۆنا چاکببێتەوە و بتوانێت لە یارییەکەی ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەرمان یاری بکات."

 

بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە میانەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنسلیگ، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤێنتۆس ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە، بەڵام دیار نییە ڕۆناڵدۆ دەتوانێت بەشدار بێت یاخود نا، بەو پێیەی دوێنێ پێنجشەممە پشکنینی ئەنجامدا و دووبارە پۆزەتیڤ بوو.

 

لە بەرواری 13ی تشرینی یەکەم، یەکێتی تۆپی پێی پرتوگال توشبوونی ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی بەناوبانگی هەڵبژاردەکەی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند.

 

ئەگەرچی ڕۆناڵدۆ هیچ نیشانەیەکی پەتاکەی نییە و لە کەرەنتینەشدا بەردەوامە لە ڕاهێنان، بەڵام بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا هەر یاریزانێک کە توشی ڤایرۆسەکە دەبێت، پێویستە هەفتەیەک پێش یاریی یانەکەی پشکنین بکات، ئەگەر پۆزەتیڤ بوو ئەوا ڕێگەی پێنادرێت بەشداری یارییەکە بکات.