گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لاواندنەوەی چلورە هەردی بۆ شەفیق قەزازی هاوژینی

2020.10.23 - 10:40
لاواندنەوەی چلورە هەردی بۆ شەفیق قەزازی هاوژینی

ناس کورد-

چالاكی بواری مافەكانی ژنان چلورە هەردی لەیەكەم رۆژی پرسەی هاوژینەكەیدا د. شەفیق قەزاز نووسیویەتی "شەفیق گیان بۆ دەنگت نییە ئەم بەیانییە".

 

چلورە هەردی لە پۆستێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی "فەیسبوك" (23 تشرینی یەكەمی 2020) بەم جۆرە گوزارشتی لە خەمی لەدەستدانی هاوژینەكەی كردووە بەنەخۆشی كۆرۆنا:

"شەفیق گیان بۆ دەنگت نییە ئەم بەیانیە. خۆ تۆ هەموو رۆژێ شەش و نیو لەباخەکایت. کوایت بۆ دەنگت نیە ئازیزم من چاوەڕوانم".

 

د. شەفیق قەزاز سیاسەتمەدار و تێكۆشەری دێرین و نووسەرێكی خەڵكی شاری سلێمانی نیشتەجێی شاری هەولێرە، پێشتر وەزیری هاوكاری و مرۆڤایەتی بووە لە حكومەتی هەرێم (1994_ 1996)، پاشان سەرۆكی ئەكادیمیای كوردستان بووە، شەوی رابردوو بەنەخۆشی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا و هاوژینی چلورەی كچی شاعیری ناسراو ئەحمەدی هەردییە.

ناوبراو جگە لەوەی نوێنەری ئەوروپای شۆڕشی ئەیلول بووە، هاوکات یەکێک بووە لەکەسایەتییە ناسراوەكانی كوردستان و بەبۆنەی كۆچی دوایی كردنییەوە سەرۆكایەتی هەرێم و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم پەیامی پرسەو سەرەخۆشییان بڵاو كردووەتەوە.