گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راپۆرتێكی نێودەوڵەتی: كوردی عێراق بەس كاتی نەوت گرانی دەوڵەمەندن

2020.10.23 - 10:35
راپۆرتێكی نێودەوڵەتی: كوردی عێراق بەس كاتی نەوت گرانی دەوڵەمەندن

ناس کورد-

راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس باس لەوە دەكات كوردی عێراق تەنها ئەوكاتە دەوڵەمەندن كە نرخی نەوت بەرزبێت و باس لە بەهەدەردانی بودجە و پاداشتكردنی لایەنگرانی حیزبەكان دەكات بە موچە.

 

راپۆرتەكە كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە (23 تشرینی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكات بەهۆی كێشە لەگەڵ بەغدا و دابەزینی نرخی نەوتەوە كوردستان كێشەی قووڵی ئابوری هەیە، هەروەها ئەوەدەخاتە ڕوو لەكۆی پێنج ملیۆن كەس كە دانیشتوی هەرێمی كوردستانن 1.2 ملیۆن موچەخۆر هەن، 40% لەوانە لە سلكی سەربازیدان و كۆی تێچوونی موچەی ئەمانەش مانگانە 725 ملیۆن دۆلارە.

 

راپۆرتەكە پشت ئەستوور بە راپۆرتی ئامۆژگای ئابوری لەندەن باس لەوە دەكات حیزبە سیاسییەكان بەموچە پاداشتی لایەنگرانی خۆیان دەدەنەوە، گرێبەستەكانیش بەكاردەهێنن بۆ دەوڵەمەندكردنی بزنسمانەكانی نزیك لە خۆیان، لە ئەنجامیشدا بودجەی وەزارەتەكان بۆ بەرژەوەندی چەند كەس و لایەنێك دەڕوات.