گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆبوونەوەیەکی ئەمنی باڵا لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو

2020.10.23 - 10:18
کۆبوونەوەیەکی ئەمنی باڵا لە شاری کەرکوک بەڕێوەچوو

ناس کورد-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمەنیی عێراق بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لە نێوان جێگیری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و پارێزگای شارەکە ئەنجامدرا.

 

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی  شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق کە (هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاوکراوەتەوە و وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوەکراوە: " ئەمڕۆ هەینی  کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنی لەنێوان جێگیری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق و فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و پارێزگای شارەکە لەبارەی دۆخی ئەمنیی شارەکەوە بەڕێوەچووە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا تاووتوێی دۆخی ئەمنی کەرکوک و چەند پلانێکی  ئەمنی کراوە کە دەبنە مایەی سەقامگیری شاری کەرکوک و چۆنێتی چڕکردنەوەی هەوڵەکان لە ڕاوەدوونان و بنبڕکردنی چەکدارانی داعش لە ناوچەکە.

 

ئەوەشخراووەتە ڕوو، لەکۆبوونەوەکەدا جەختیشکراوەتەوە لە گرنگی هەماهەنگی نێوان هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان.