ناس کورد-
ویلایەتە ئه‌مه‌ریكا بەردەوامە لە سزاخستنەسەر بەرپرسانی ئێران و لەنوێترین هەنگاویشدا، باڵیۆزی ئێران له به‌غدای پایته‌ختی عێراق خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا (هەینی 23ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا خراوەتە لیستی سزاکانیانەوە، بەهۆی ئەوەی پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێناوه بۆ پشتیوانیكردن له میلیشیا عێراقییه‌كان و تێکدانی ئارامیی عێڕاق."
وەزارەتە ئەمریکیەیە، بەرپرسەکەی ئێرانی تۆمەتبارکردووە بەوەی، به‌رپرسه له‌و هێرشانه‌ی کە ده‌كرێنە سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكاییه‌كان له عێراق.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئیره‌ج مه‌سجدی بە ئەندامێکی سوپای پاسداران ناوبردووە کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە خراوەتە لیستی تیرۆرەوە و ئاماژەی بەوەکردووە: " ده‌ستی هه‌یه له پاره‌داركردنی فه‌یله‌قی قودس".
هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەمریکا دوو سەرکردەی حزبوڵای لوبنانی بەناوەکانی نەبیل قائوق و حەسەن بەغدادیی خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتەکەی ئەمریکا بەتۆمەتی دەستوەردان لە کاروباری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، سزای دارایی به‌سه‌ر هەرسێ دامه‌زراوه‌ی ئێرانی، "یه‌كێتی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانی ئێران"، "یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی میدیای گریمانه‌یی ئێرانن" و "بیان رسانه كستر" سەپاندووە