گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەمامکی زیرەک بۆ لە ناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستدەکرێت

2020.10.23 - 08:49
دەمامکی زیرەک بۆ لە ناوبردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستدەکرێت

ناس کورد

بەمەبەستی پاراستنی مرۆڤ لەڤایرۆسی کۆرۆنا بە تایبەتی لەو شوێنانەی کە ئەگەری بەرکەوتنی چڕی هەیە لەگەڵ ڤایرۆسەکەدا، زانایانی ئەمریکا دەمامکێکی زیرەکیان درووستکردووە کە توانیای ئەوەی هەیە ڤایرۆسەکە بدۆزێتەوە و بە وزەی گەرمی لەناوی ببات.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی ( 23ی تشرینی یەکەمی 2020) کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە، زانایانی پەیمانگەی "ماساچۆستس" لە ئەمریکا توانیویانە دەمامەکێکی زیرەک درووست بکەن کە توانای ئەوەی هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەوادا بدۆزێتەوە و دواتریش لەڕێگەی وزەی گەرمییەوە لەناوی بەرێت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، دمامکەکە لەکەرەستەی تایبەت دروستکراوە و بەشەکەی پێشەوەی لەکانزای مس پێکهاتووە، بەجۆرێک لەکاتی بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەشوهەوای ئەو شوێنەدا بەئاسانی ئاشکرایدەکات و لەڕێگەی بەرزبوونەوەی  پلەی گەرمی ئەو پارچە مسەی کە لەپێشەوەی دەمامکەکەدایە بۆ زیاتر لە 90 پلەی سیلیزی ڤایرۆسەکە  لەناودەبات پێش ئەوەی بگات بە  دەم و لوتی ئەو کەسەی کە دەمامکەکەی پۆشیوە.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامە بەریتانییەکە، دەمامکەکە بەجۆرێک درووستکراوە تینی گەرمی  پارچە مسەکە بەهیچ شێوەیەک کاریگەری نەبێت لەسەر دەموچاوی بەکارهێنەرەکەی، چونکە بەکۆمەلێک کەرەستەی تایبەت پۆشراوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەکارهێنانی دەمامکەکە لەو شوێنانەدا پێویستە کە مەترسی بوونی ڤایرۆسەکەی لێدەکەوێتەوە وەک نەخۆشخانەکان، هۆکارەکانی گواستنەوە و شوێنە جەنجاڵەکان، نرخی دەمامکەکە لەنرخی دەمامکەی جۆری "N95" ئاسایی گرانترە.