گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’مژدەى خۆش’’ دەربارەى ڤاكسينەكەى ئۆكسفۆرد

2020.10.22 - 23:44
’’مژدەى خۆش’’ دەربارەى ڤاكسينەكەى ئۆكسفۆرد

ناس کورد-

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێ، ڤاكسينەكەى ئۆكسفۆرد دژى ڤايرۆسى كۆرۆنا كە كۆمپانياى "ئەسترا زينيكا" بەرهەمى دەهێنێت بەگوێرەى ئەو پرۆگرامە بۆهێڵيەى بۆى داڕێژراوە كاردەكات.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەكە كە ڕۆژنامەى "ميرۆر"ى بەریتانى بڵاويكردوەتەوە، ڤاكسينەكەى ئۆكسفۆرد بە تاقيكردنەوەى قورسدا براوە و لەلايەن زانايانى زانكۆى بريستۆڵ شيكردنەوەى بۆ كراوە، دەركەوتووە كە وەڵامدانەوەيەكى بەرگرى بەهێزى هەيە و ڤاكسينەكە گرەنتيەكى زۆرترى هەيە، چونكە بەپێى ئەو بەرنامەڕێژيەى بۆى كراوە كاردەكات.

 

لاى خۆيەوە "ديڤيد ماسيوز" مامۆستاى زانستى ڤايرۆسەكان لە كۆلێژى بريستۆڵ بۆ پزيشكى خانەيى دەڵێت: "ئەو لێكۆڵينەوەيە گرنگە، چونكە دەتوانين دڵنيابينەوە لە ڕێنماييە بۆهێڵيەكان كە ڤاكسينەكەى لەسەر دروستكراوە و بە شێوەيەكى خێراتر و ئارامتر پەرەى پێدەدرێت و بەشێوەيەكى دروست ئەنجام دەدرێت."

 

هێماى بۆ ئەوەشكردووە: "پێشتر تەكنەلۆژيا تواناى ئەوەى نەبوو وەڵامێكى بەو شێوەيە ئاشكرا پێشكەش بكات، بەڵام ئێستا دەزانين ڤاكسينەكە هەموو ئەو كارانە دەكات چاوەڕوانمان دەكرد، ئەوەش هەواڵێى دڵخۆشكەرە لە شەڕى دژى پەتاكەدا."

 

زانايان لە لێكۆڵينەوەكەياندا تەركيزيان لەسەر وردى ڤاكسينەكە و بەكارهێنانى ڕێنمايى بۆهێڵى كردوەتەوە، ئەو ڕێنماييانەش بە دورى ئەوە ڕوندەكەنەوە چۆن پرۆتينى "سبايك" لە ڤايرۆسى SARS-Cov-2 كە دەبێتە هۆى پەتاى كۆرۆناى نوێ دروستبووە.