گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و هادی عامری لە بەغدا

2020.10.22 - 23:14
ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لاهور شێخ جەنگی و هادی عامری لە بەغدا

ناس کورد-

لە چوارچێوەى سەردانەكەيدا بۆ بەغدا، لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆكى يەكێتى نيشتمانى كوردستان لەگەڵ هادى عامرى سەرۆكى هاوپەيمانى فەتح كۆبويەوە و چەندين تەوەر گفتوگۆيان لەسەر كرا.

 

لاهور شێخ جەنگى (پێنجشەممە 22 ى تشرينى يەكەمى 2020) لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردوەتەوە، لە ميانەى سەردانەكەيدا بۆ بەغدا سەردانی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحی كردووە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عیراق و هەڕەشەكانی سەر ئاسایش و ئارامی وڵات و قەیرانی دارایی و پێویستی هەماهەنگی زیاتری نێوان حزب و كوتلە سیاسییەكان كراوە.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، تاووتوێكردنی بارودۆخی ئەمنی پارێزگاكانی كەركوك و دیالەش تەورێكی دیكەی دیدارەكە بوو، لەو بارەیەشەوە بڕیار درا هاوئاهەنگی نێوان یەكێتیی و هاوپەیمانی فەتح زیاتر بكرێت.

 

لاهور شێخ جەنگى ئەوەشى ئاشكرا كردوە، هەروەها لە سەردانەكەيدا لەگەڵ د. سەلیم جبوری، سەرۆكی پارتی كار و وەفدێكى سەركردايەتى سوننە لە پارێزگا جياجياكان و شێخ ئەحمەد ئەبو ریشە، سەرۆكی كۆنگرەی سەحوەی عیراق كۆبوەتەوە، تەوەرى كۆبونەوەكان بارودۆخ سياسى و هەڵبژاردن و ناوچە جێناكۆكەكان و بارودۆخى ئەمنى و چەندين تەوەرى تر بوون.