گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چى لەسەر ڕێكەوتى شنگال دەڵێت؟

عەبادى: من دوژمنى كورد نيم

2020.10.22 - 23:10
عەبادى: من دوژمنى كورد نيم

ناس کورد-

سەرۆكى ئيئتلافى نەسر ڕێكکەوتنى شنگال لەنێوان حكومەتى فیدڕاڵی و هەرێمى كوردستان ڕەتدەكاتەوە و چوار پێشنياريش بۆ چارەسەركردنى قەيرانى دارايى ئاشكرادەكات، دەشڵێت: "من دوژمنى كورد نيم".

 

حەيدەر عەبادى، سەرۆكى ئيئتلافى نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا كە (پێنجشەممە 22ى تشرينى يەكەمى 2020) پەيجى ئيئتلافەكەى لە فەيسبوك بڵاويكردووەتەوە، وتويەتى، قەرزكردن چارەسەرێكى گونجاو نييە و سياسەتێكى كارەساتبارە، دەبێتە هۆى ڕوخانى دارايى، ئەگەر هەر پێويست بێت قەرزبكرێت دەبێت بگۆڕدرێت بۆ قەرزێكى بەرهەمهێنان، نەك بەكاربردن.

 

باسى لەوەشكردووە، حكومەتەكەى كازمى ئاڵنگاريى ئابوريى مان و نەمانى لەبەردەمە، چوار چارەسەر هەيە پێويستە بيگرێتەبەر، ئەوانيش "ڕێكخستنى خەرجى"، "سنورداركردنى بەهەدەردان"، "گەورەكردنى سەرچاوەكان"و "گرتنەبەرى بڕيارى ئابوريى ئازەردەرو بوێرانە"، بەپێچەوانەوە ناتوانرێت ئەم قەيرانە تێپەڕێنڕێت.

 

عەبادى وتوشيەتى: "لەگەڵ سياسەتەكانى حكومەتى ئێستا نين لەشێوازى مامەڵەكردنى لەگەڵ مەلەفە هەڵواستراوەكانى لەگەڵ هەرێمى كوردستان لە نێويشياندا ڕێكەوتنى شنگال، پێويستە وا لە قسەكانم تێنەگەن ڕەقم بەرامبەر بە كورد، من لەگەڵ چارەسەرى دەستوريى و ئاشتى و خۆشگوزەرانى هەموواندام، من دوژمنى كورد نيم ولەگەڵ گەلەكەم (كورد) و خەباتە مێژوويى و داواكاريەكانيانم.

 

سەرۆكى ئيئتلافی نەسر خۆشداريش دەدات و دەڵێت: "بەهەموو بڕيار بەدەستەكان دەڵێم هۆشداربن لەوەى عێراق باجى كێشمەكێشەكان بدات، زوو ياخود درەنگ زيانەكان بۆ خۆتان دەگەرێتەوە هەوڵى كردنى بە مەيدانى يەكلاكردنەوەى حساباتەكان دەبێتە هۆى ڕوخانى هاوكێشەى ناوچەكە بە گشتى."