ناس کورد-
مستەفا كازمى، سەرۆك وەزيرانى عێراق دەڵێت، دەیانەوێت ئابورى عێراق لە ڕوخان ڕزگار بكەن و جەختیش دەكاتەوە، پێويستيان بە هێزى سەربازى بیانی نييە لەسەر خاكی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا كازمى لە گەشتەكەيدا بۆ وڵاتانى ئەوروپا كە فەرەنسا و ئەڵمانياشى گرتەوە لە لەندەنى پايتەختى بەرتيانياوە لە لێدوانێكدا هێماى بۆ ئەوەكرد: "كاردەكەين لەپێناو ئەنجامدانى هەڵبژاردنێكى پێشوەختى پاك ئەوەش وەك جێبەجێكردنى داواكارى گەلى عێراقى."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " دەمانەوێت ئابوريى عێراق بپارێزين لە ڕووخان بۆيە پەڕەى سپى چاكسازيمان پێشكەشكرد، دەشمانەوێت گەشە بە دەزگا و دامەزراوە ئەمنيەكانى دەوڵەت بدەين و ئامانجمان ئەوەيە كۆتايى بە كێشەكان بهێنين و پێويستە خۆڕاگربين."
سەرۆك وەزيرانى عێراق ڕونيشيكردوەتەوە: " هەروەها نامانەوێت ڕابكێشرێينە ناو كێشمەكێشەكانى ناوچەكەوە، جەختیشی كردەوە "عێراق پێويستى بە هێزى سەربازى نييە لەسەر خاكەكەی".