گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كەشێكى باراناوى ڕوو لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەكات

2020.10.22 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
كەشێكى باراناوى ڕوو لە چەند ناوچەیەکی عێراق دەكات

ناس کورد-

شارەزايەكى كەشناسیى ديارى عێڕاقى بڵاويكردەوە، كەشێكى باراناوى ڕوو لە چەند ناوچەيەكى عێراق دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سادق عەتيە، شارەزاى كەشناسيى ديارى عێراقى (پێنجشەممە 22ى تشرينى يەكەمى 2020) لە هەژماری خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك بڵاويكردوەتەوە، لەسەرەتاى مانگى داهاتوو كەشێكى باراناوى چەند ناوچەيەكى ديارى عێراق دەگرێتەوە.

 

پێشتريش واسیق سەلامى، کەشناسى دیارى عێراق لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک نوسيبوى،  تا لە مانگى تشرینى دووەم نزیک ببینەوە ئومێد بەخشە بەپێی نەخشەكان. 

 

ڕونيشيكردبووەوە، مانگى داهاتوو جێى ئومێدە بۆ گۆڕانکارى ڕاستەقینە لەکەشوهەواى عێراقدا لەنێوان بارانبارين و دابەزینى پلەکانى گەرمادا، گەر سەیرى وەرزى زستانى ڕابردوو بکەین پلەکانى گەرما و ساردبوونى کەشوهەوا ڕووینەداوە تا ناوەڕاستى مانگى تشرینى دووەم و پێشبینى ئەوەش دەکرێت ئەم وەرزە بەو شێوەیە بێت بەهۆى ئەوەى پلەکانى گەرما تائێستا لەئاستى سروشتیدایە.