گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرێم؛ هاوکارییە خۆراکییەکان لەجێگەی هەژار بەسەر دەوڵەمەندەکان دابەش دەکرێت’’

2020.10.22 - 20:54
App store icon Play store icon Play store icon
’’هەرێم؛ هاوکارییە خۆراکییەکان لەجێگەی هەژار بەسەر دەوڵەمەندەکان دابەش دەکرێت’’

ناس کورد-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییە خۆراکەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتییەوە دابەشیدەکات، هێندەی ناوی دەوڵەمەندی تێدا نوسراوە ناوی فەقیر و هەژارەکانی تێدا نەنوسراوە و دەوڵەمەندەکان لەجێگەی هەژارەکان وەریدەگرن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2020) لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردەوە: "ماوەیەک پێش ئێستا لەگەڵ هاوپیشەم کاک ڕەمەزان بەدواداچونمان ئەنجامدا بۆ دڵنیابوون لەو خۆراکەی لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەکۆگاکانی خۆراک دانرابوون، بەمەبەستی دابەش کردنیان بەسەر هاووڵاتیانی کەم دەرامەت  لەسنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین."

 

ئاماژەی بەوەشكردووە: " لە دابەشکردنی ئەم بڕە خۆراکەدا وردە کاری باش نەکراوە، لەکاتی ناو نوسینی خێزانەکان بەشێکی زۆر لە خێزانە هەژارەکان ناو نوس نەکراون، لەکاتێکدا ئەو بڕە هاوکاریە بۆ ئەوان هاتووە لە جێگای ئەوان کۆمەڵیک  هاووڵاتی زۆر زیاتر لەهەژارەکان نوسراون کە دەوڵەمەندەکانن  نوسراون."

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەشڵێت: " دەکرێت بۆجارێکی تر پێداچونەوەی  جدی بکرێت  بەو ناوانە، بۆ ئەوەی پڕۆسەکە وەکو خۆی جێبەجێ  بکرێت،  بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاوە  ئاگادار دەکەینەوە بۆ کۆتایی هێنان بەو ناعەدالەتیەی کە دەبینرێت، دەست خۆشیش لەهەوڵە بەردەوامەکانیان دەکەین لەپێناو هەنگاونانی زیاتر لەپێناو هاوکارکردنی کەم دەرامەتان و کۆتای هینان بەو دەست تێواردانە ناتەندروستانەی کە لەقەزاو ناحیەکان دەبینرێت."

 

لەماوەی ڕابردوودا و بەهۆی کاریگەرییە ئابورییەکانی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی و نەبوونی کار و خراپی دۆخی هاووڵاتیانی هەرێم، چەندین ڕێکخراوی بیانی و ناوخۆیی و حکومەتی هەرێمیش سەبەتەی خۆراکی بەسەر کەمدەرامەتاندا دابەشکرد.