گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ تەنانەت پارێزەرەكانیشی لەگەڵيدا نين.. هاوكارى دارايى زياتريان پێشكەشى بايدن كردوە

2020.10.22 - 19:48
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ تەنانەت پارێزەرەكانیشی لەگەڵيدا نين.. هاوكارى دارايى زياتريان پێشكەشى بايدن كردوە

ناس کورد-

بەپێى شيكردنەوەيەكى ئاژانسى ڕۆيتەر پارێزەرانى كۆمپانياى "جۆنز داى" كە ئەو كۆمپانيايەيە ڕاوێژ پێشكەشى هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەى دۆناڵد ترەمپ دەكات، هاوكارى دارايى زياتريان پێشكەشى جۆ بايدنى ڕكابەرى كردووە وەك لە ترەمپ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى شيكردنەوەكەى ڕۆيتەرز كە (پێنجشەممە 22ى تشرينى يەكەمى 2020) بڵاوكراوەتەوە، لەساڵى 2019 ترەمپ بڕى 4 مليۆن و 500 هەزار دۆلارى داوە بە كۆمپانياى "جۆنز داى" بۆ ئەوەى وەك ڕاوێژكارى دەرەوە كارى بۆ بكەن.

 

ئەوەش هاتووە، لەنێوان زياتر لە 2500 پارێزەرى ئەو كۆمپانيايانە ئەو بڕە هاوكارييە داراييەكەى كە كۆكراوەتەوە بۆ پێشكەشكردنى بە هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەى ترەمپ تەنها 50 دۆلار بووە، بەڵام بڕى ئەو هاوكارييەى بۆ هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەى جۆ بايدن پاڵێوراوى كۆماريەكان كۆكراوەتەوە نزيكەى 90 هەزار دۆلار بووە.

 

لە ڕاپۆرتەكەدا ئەوەش ئاشكراكراوە، هەروەها پارێزەرانى سێ كۆمپانياى تريش كە پێشتر نوێنەرايەتى ترەمپيان كردوە هاوكارى دارايى زياتريان پێشكەشى هەڵمەتە هەڵبژاردنەكەى بايدن كردوە وەك لەوەى پێشكەشى ترەمپيان كردوە.