گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق داواى قەرز لە ڕوسیا دەكات

2020.10.22 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق داواى قەرز لە ڕوسیا دەكات

ناس کورد-

جێگرى يەكەمى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق داواكاريەكى بۆ قەرز پێشكەشى باڵيۆزى ڕوسيا لە عێراق كرد و ئەويش پشتگيرى وڵاتەكەى بۆ عێراق پيشاندا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسينگەى حەسەن كەعبى، جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 22 ى تشرينى يەكەمى 2020) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە، ناوبراو لە كۆبونەوەيەكدا لەگەڵ "ماكسيم ماكسيمۆف" باڵيۆزى ڕوسيا لە عێراق گفتوگۆيان لەسەر ئەگەرى بەرزكردنەوەى هەناردەى نەوتى عێراق كردووە بەهۆى ئەو كێشە داراييەكەى ئێستا هەيەتى.

 

ڕونيشكراوەتەوە، هەروەها باس لە پەيوەندييە دوو قۆڵيەكانى نێوان هەردوو وڵات و چالاككردنى ليژنەكانى هاوڕێيەتى نێوان پەرلەمانى عێراق و ڕوسيا و چەندين مەلەفى هەرێمى و نێودەوڵەتيى كراوە.

 

بەپێى ڕاگەیەندراوەکە، كەعبى داواكاريەكى پێشكەش بە باڵيۆزى ڕوسيا كردووە بۆ پێدانى قەرز بە عێراق لەپێناو جێبەجێكردنى پرۆژە ستراتيژيەكان و ژێرخان لە پارێزگاكانى عێراق وەك (كارەبا، نيشتەجێبون، ئاو و تۆڕەكانى ئاوەڕۆ).

 

سەرەڕاى ئەوەش كەعبى بەپێويستى زانيوە، كاربكرێت بۆ گەڕاندنەوەى خوێندكارانى عێراق بۆ ڕوسيا، چونكە پێويستيان بەوەيە پەيوەنديى بە زانكۆكانيانەوە بكەنەوە و پەيوەندييەكانيان پچڕاوە بەتايبەتى كە هێڵەكانى ئينتەرنێت لە عێراق زۆر خراپن و بەكەڵكى ئەو پەيوەندييانە نايەن.


هەر بەپێى ڕاگەیەنراوەکە، باڵيۆزى ڕوسيا پشتگيرى وڵاتەكەى بۆ عێراق بۆ زيادكردنى هەناردەى نەوت و چالاككردنى پەيوەنديەكان بەشێوەيەك خزمەتى هەردولا بكات پيشانداوە، پشتگيرى كۆمپانياكانى وڵاتەكەشى بۆ ئەنجامدانى پرۆژە ستراتيژيەكانى عێراق دەربڕيوە.