گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ هەندێ شوێنەوارناس پێیانوایە گەشتوونەتە تەرم و ئارامگای پێغەمبەر یوسف

2020.10.22 - 18:46
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ هەندێ شوێنەوارناس پێیانوایە گەشتوونەتە تەرم و ئارامگای پێغەمبەر یوسف

ناس کورد-

بەدواداچوونێكی رۆژنامەوانی تیشك دەخاتە سەر ئەو بۆچوونەوەی پێیوایە یەكێك لە مۆمیا دۆزراوەكانی میسر ئەو پێغەمبەر یوسفەیە كە لە قورئاندا چیرۆكەكەی هاتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاپۆرتی "عربي بوست" كە ئەمڕۆ جارێكیتر بڵاوكراوەتەوە (22 تشرینی یەكەمی 2020) دوو مۆمیا كە لە مۆزەخانەی میسر بەناوی یویا و تویا تۆماركراون و دوو ساڵ بەر لە ئێستا گوازرانەوە بۆ مۆزەخانەی نوێی قاهیرە، ئەگەری زۆر هەیە پێغەمبەر یوسف و هاوژینەكەی بن، بەمدواییانەش قسەو باس و بەڵگەكان لەهەمووكات زیاتر بوونەتە جێگەی مشتومڕی شارەزایان.

 

مۆمیا بنەڕەتییەكە لە ساڵی 1905 دۆزراوەتەوە، زاناكان دەڵێن بەپێی درێژی باڵا و شێوازی لوتی كەسێكی میسری نییە، زانای شارەزا لە میسری كۆن، ئەحمەد عوسمان ـ یش لە 1987، حەوت بەڵگەی هێناوەتەوە لەسەر ئەوەی ئەو مۆمیایە پێغەمبەر یوسفە.

 

ئەم زانا میسرییە باسی لەوەكردووە، ناوی مۆمیاكە كە لەسەر تابوتەكەی هەبووە میسری نییە، شوێنی ئەسپەردەكردنی لەنێوان دوو هەرەمدا بووە و گۆڕی رازاوەی نەبووە، هەڵگری نازناوی "باوكی فیرعەونە" كە نازناوی یوسفە لە تەوراتی جوولەكەدا، مۆمیاكە شیتەڵ نەبووەتەوە ئەمەش كراوەتە بەڵگەی پێغەمبەرایەتیی ئەو بەپێی بیروباوەڕە ئیسلامییەكان، گۆڕەكەشی هیچ نەخش و نیگارێكی تایبەتی لەسەر نەبووە وەك بەڵگەیەك بۆ ئەوەی بیروباوەڕی جیا بووە لەهی فیرعەونە بت پەرستەكانیتر. هەروەها ئەم وەزیرە لەبەر پایەبەرزیی لە گۆڕستانی شاهانە نێژراوە كە تەنها یوسف ئەو پلەوپایەی لە میسری كۆندا هەبووە كە "عەزیزی میسرە".

 

هاوكات لەگەڵ ئەمەشدا شارەزا و شوێنەوارناسی میسری زاهی حەواس پێیوایە سەرجەم ئەو شتانەی دەوترێن لەوبارەیەوە خەمڵاندن و نزیكەییە و هیچ بەڵگەیەكی یەكلاكەرەوە نییە ئەوە گۆڕی یوسف بێت.