ناس کورد-
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوەی کە لەسەریانە و پێویستە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کردوویانە و هۆشداریشدەدات، ئەگەر هاووڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت و هەموو ماڵێک قوربانییەکی کۆرۆنای دەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی (پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2020) لە هەژماری خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیبسوک ڕایگەیاند: "ئەوەی کە لەسەرمانە و پێویستمانە بۆ روبەرووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوومانە و بە نوێنەرانی کوردمان وتوە لە بەغدا بۆ هاوکاری و ئەوانیش بەلێنیانداوە دەنگی ئێمە بگەیەننە بەغدا."
وتیشی: " لەسەر هاووڵاتیان پیویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن و رێکارەکانی خۆپارێزی و دورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر."
سەباح هەورامی، ئەگەر هاووڵاتیان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت و هەموو ماڵێک قوربانییەکی کۆرۆنای دەبێت.