ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3899 توشبووی دیکە تۆمارکراون و 47 توشبووش گیانیان لەدەستداوە کە سلێمانی دیسان لە پلەی یەکەمدایە، هاوکات ڕێژەی چاکبوونەوە بەرزبووەوەی بۆ %84.1.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوی (پێنجشەممە 22ی تشرینی یەکەم)دا ڕایگەیاندووە، 3899 توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق تۆمارکران کە دهۆک و هەولێر و سلێمانی لە پلەی سێیەم و چوارەم و پێنجەمدان.
هاوکات ئاماژەی بەوەشكردووە، 47 توشبووی دیکەش گیانیان لەدەستدا، کە سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە بە نۆ گیان لەدەستدان و دهۆکیش لە پلەی دووەمدایە بە حەوت گیان لەدەستدان.
وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕاشیگەیاندووە، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2816 توشبووش چاکبوونەتەوە و ڕێژەی چاکبوونەوەی گەیشتووەتە %84.1