گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کونسڵگەرى چین لە هەرێم هەواڵێکى دڵخۆشکەرى لەسەر ڤاکسینى کۆرۆنا بڵاوکردەوە

2020.10.22 - 16:36
کونسڵگەرى چین لە هەرێم هەواڵێکى دڵخۆشکەرى لەسەر ڤاکسینى کۆرۆنا بڵاوکردەوە

ناس کورد-

کونسڵگەرى چین لەهەرێمى کوردستان ڕایدەگەیەنێت، چەند هەواڵێکى دڵخۆشکەر لەبارەى ڤاکسینى دژە کۆرۆنا هەن کە چین کار بۆ بەرهەمهێنانى دەکات و تا ئیستاش دراوەتە دەیان هەزار کەس و کاریگەری خراپیشى نەبووە.

 

لەپۆستێکدا کە لەسەر پەڕە فەرمیەکەى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک (پێنجشەممە 22ى تشرینى یەکەمى 2020) بڵاویکردووەتەوە و ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە، کونسڵگەرى چین لەهەرێمى کوردستان  ڕایگەیاندووە: " پێدەچێت تواناى بەرهەمهێنانى تێکڕاى ساڵانەى چین لەڤاکسینى دژە کۆرۆنا بگاتە 610 ملیۆن بەش تا کۆتایى ئەمساڵ"

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، تا ئێستا نزیکەى 60 هەزار کەس ڤاکسینى دژە کۆرۆناى چینیان پێدراوە و هیچ شوێنکەوتەیەکى خراپیشی لەسەریان نەبووە.

 

کونسڵگەری چین لەهەرێمى کوردستان باسى لەوەش کردووە، وڵاتەکەیان پابەندى بەڵێن و ڕێنماییەکان دەبێت بۆ ئەوەى ئەو ڤاکسینە بخرێتە خزمەتى گشتییەوە لەجیهاندا و ئامانجى وڵاتەکەشى قەڵاچۆکردنى ڤایرۆسەکە و نەهێشتنى مەترسیەکانیەتى بۆ سەر تەندروستیى هاووڵاتیانی هەموو جیهان.