گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى دیدارى بەرهەم ساڵح و باڵیۆزى ڕوسیا لە عێراق 

2020.10.22 - 15:59
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکى دیدارى بەرهەم ساڵح و باڵیۆزى ڕوسیا لە عێراق 

ناس کورد- 

لەمیانى پێشوازیکردنى لەباڵیۆزى ڕوسیا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق جەختى لەپێویستى کەمکردنەوەى توندوتیژییەکانى ناوچەکە و بەردەوامى شەڕى تیرۆر کردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نوسیگەى ڕاگەیاندنى سەرۆک کۆمارى عێراق لەڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، سەرۆک کۆمار پێشوازى لە ماکسیم ماکسیمۆفى باڵێوزى ڕوسیا لەعێراق کردووە و لەدیدارەکەدا تاوتوێى پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەردوو وڵات کراوە و باس لەفراوانکردنى هاریکارییەکان و کارى هاوبەش کە خزمەتى هەردوو لا دەکات، کراوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هەر لەدیدارەکەدا دواین گۆڕانکارییەکانى ناوچەکە و نێودەوڵەتى خراوەتە بەر باس و جەخت لەسەر پابەند بوون بەدیالۆگ و پتەوکردنى ئاسایش و ئاشتى لەناوچەکە کراوەتەوە.

 

بەرهەم ساڵح بەپێویستى زانیوە، هەوڵە هەرێمایەتى و نێودەوڵەتیەکان یەک بخرێن و هاریکاربن بۆ بەرەنگاربونەوەى تیرۆر و کەمکردنەوەى توندویژییەکان کە کاریگەرى خراپى لەسەر گەشەى ئابورى و ئاوەدانى گەلانى ناوچەکە هەبووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لاى خۆشیەوە، باڵێوزى ڕوسیا پاڵپشتى وڵاتەکەى بۆ عێراق و خواستى پتەوکردن و بەردەوامى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات لەهەموو بوارەکاندا دەربڕیوە.