گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوى ئاسایش لەبارەى دەستگیرکردنى سێ کەسیتر لەتەقەکەرەکانی چەمچەماڵ

2020.10.22 - 15:21
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوى ئاسایش لەبارەى دەستگیرکردنى سێ کەسیتر لەتەقەکەرەکانی چەمچەماڵ

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى راگەیەندراوێکى لەبارەى دەستگیرکردنى سێ کەسیتر لە تەقەکەرەکانى چەمچەماڵ بڵاوکردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕۆژئاواى سلێمانى کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە، ئاماژە بەوە کراوە "پاش ئەوەی لەهەفتەی ڕابردو دوو کەس بەتۆمەتی تێکدانی ئارامی قەزای چەمچەماڵ، لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانیەوە دەستگیرکران لەسەر بنەمای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچون سەبارەت بەو کەسانەی کەبەتەقەکردنی هەڕەمەکی بونەتە هۆکاری دروستبونی ترس و دڵەڕاوکێ لای هاوڵاتیان دەیانەوێت ئارامی وئاسایشی قەزاکە تێکبدەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ  فەرمانی گرتنی بۆ دەرکردن".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سێ کەس لەو تۆمەتبارانە بەناوەکانی (پ ،ف ،م) دانیشتوی چەمچەماڵ (ب ،ح ،ع) و (ک ، م ، م) دانیشتوی ناحیەی شۆڕش، خۆیان ڕادەستی هێزەکانمان کردو ئۆتۆمبێل و چەکەکانیان دەستی بەسەردا گیرا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لەئێستادا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە  بەبڕیاری (570) ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسێکانیان بەردەوامە .