گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوە لەبارەى یەكخستنی هەندێك كاری هاتوچۆكانی هەرێم دەدرێت

2020.10.22 - 15:12
ڕونکردنەوە لەبارەى یەكخستنی هەندێك كاری هاتوچۆكانی هەرێم دەدرێت

ناس كورد-

وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا بۆ هەندێك مامەڵەی هاوڵاتیان هەماهەنگییەكی باش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك هەیە كە هەمووی لەبەرژەوەندی هاوڵاتیانە.

 

فازیڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای هەولێر بە ناس كوردی راگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020) ، لەكۆبونەوەكانی رابردوی هەر سێ بەڕێوەبەرایەتی هەوڵ دراوە هەماهەنگی باش لەنێوانیان دروست بكرێت بۆ نمونە لەشێوازی تۆماركردنی ئوتومبیل و تازەكردنەوەی ساڵانە و رێكارەكان یەكبخرێن، بۆ نموونە پێشتر هەزەی ئوتومبیل لەبەڕێوەبەرایەتی شارەكان كاریان پێنەدەكرا، ئێستا ئەوانە رێكخراون.

 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، یەكخستنی داتاكان بۆ نموونە كاتێك ئوتومبیلێكی ژمارە سلێمانی لەشاری دهۆك سەرپێچی دەكرد، كێشەی وەرگرتنی داتا هەبوو ئێستا ئەوەش یەكخراوەتەوە، یان گواستنەوەی فایل كێشەیەكی گەورە بوو وەك تەحەدی بۆ هاوڵاتیان، بەڵام ئێستا ئاسانكاری كراوە بۆ گواستنەوەی فایلەكان.

 

لەماوەی رابردوو بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك سەردانی یەكدییان كرد و بڕیاریان داوە هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ یەكدا بكەن.