گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبیلى دوو خوشک ڕوویدا و پۆلیسى هاتووچۆ تاوانبارکرا

2020.10.22 - 14:04
هەولێر؛ پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبیلى دوو خوشک ڕوویدا و پۆلیسى هاتووچۆ تاوانبارکرا

ناس کورد-

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر رایگەیاند، لەسەر شەقامى 60 مەترى شارى هەولێر پێکدادان لەنێوان ئۆتۆمبێلى دوو خوشکدا ڕویداوە و ئەوانیش پۆلیسى هاتوچۆى ترافیک لایتەکەیان تاوانبار کردووە کە زوو گڵۆپەکەى سور کردووە.

 

فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک بڵاوى کردەوە (22ى تشرینى یەکەمى 2020)،کاتژمێر11ی سەر لەبەیانی ئەمرۆ لەسەر شەقامی 60مەتری لەیەکتر بری لەیلا قاسم پێکدادانێکی سوک رویدا لەنێوان دوو ئوتومبێلی تایبەت کەسوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبو لەروداوەکە.

 

ئاماژەى بەوە کرد، روداوەکە بەهۆی هەوڵى دەرچون بو لەترافیک لایت لەگەڵ سوربونی چرا لەلایەن یەکێک لەشوفێرەکان کەلەدواوە بو کەهەردووک شوفێریش خوشکی یەکتر بون.

 

فازڵ حاجى رونیکردەوە، لەکاتی چونی پۆلیسی هاتووچۆ بۆلایان هەردوولا پۆلیسەکەیان تاوانبار کرد و وتیان ئەگەر تۆزەکی دی گلۆپەکەت سۆر نەکردبایە چ دەبو؟.  وەکو ئەوەی کەپۆلیسەکە بەدەست هەمو جارێ چراکان بگۆرێت نەک بەئۆتۆماتیکی.

 

وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات پابەندى رێنماییەکانى هاتووچۆ بن و  رێز لەپۆلیسی هاتووچۆ بگرن.