گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەندامێکى لیژنەى دارایى وادەى دابەشکردنى موچەى  ئەم مانگەى فەرمانبەرانى ئاشکرا کرد

2020.10.22 - 13:28
ئەندامێکى لیژنەى دارایى وادەى دابەشکردنى موچەى  ئەم مانگەى فەرمانبەرانى ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

ئەندامێکى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق پێشبینى دەکات، دواى تێپەڕاندنى یاساى تەمویلکردنى ساڵى 2020 لەپەرلەمانەوە موچەى مانگى تشرینى یەکەم دابەش بکرێت و دەشڵێت، پەرلەمان ڕێگرى ناکات لەقەرزکردنى حکومەت بۆ موچەى فەرمانبەران.

 

لەمیانەى چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا کە ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە، جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لەپەرلەانى عێراق ڕایگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020) :"پەرلەمان یاسای تەمویلکردنى کورتهێنانى دارایى بۆ ساڵى 2020 بەدەستگەیشتووە و پێکهاتووە لە 3 بڕگەى سەرەکى کە بریتیە لە داهات و کورتهێنان و قەرزکردن". 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، بەگوێرەى ئەو بارودۆخە موچەى مانگى تشرینى یەکەم لەدواى تێپەڕاندنى یاساى قەرزەکان دابەش دەکرێت و پەرلەمانیش چەند هەموارێک لەو یاسایەدا دەکات چونکە داواى لەحکومەت کردووە کە ئاستى قەرزکردنەکە دابەزێنێت.

 

کۆچەر دەشڵێت،  پەرلەمان قەرزکردن لەسنورى 41 تریلیۆن دینار پەسەند ناکات کە حکومەت بۆ دابینکردنى موچەى 4 مانگى فەرمانبەران پێویستیەتى و حکومەت دەشڵێت مانگانە پێویستى بە 7 تریلیۆن دینارە بۆ موچە و خەرجى واتا نابێت ئاستى قەرزکردنەکە بگاتە 30 تریلیۆن دینار.



ئەندامەکەى لیژنەى دارایى باسى لەوەش کردووە، پەرلەمان دژى قەرزکردن نیە، چونکە وڵاتێکى وەکو ئەمەریکا و وڵاتانى کەنداویش بۆ پڕکردنەوەى کورتهێنانەکانیان قەرز دەکەن بەڵام ئەوە ڕەتدەکەنەوە ئەو قەرزە بەبێ ئەنجامدانى چاکسازى بکرێت چونکە دەبێتە هۆى داڕوخانى ئابورى.

 

کۆچەر هۆشدارى لەوەشدا، هەر کێشەیەک بکەوێتە موچەى فەرمانبەرانەوە ئەوا ڕاستەوخۆ کاریگەرى لەسەر بازاڕ دروستدەکات، چونکە لەعێراقدا 6 ملیۆن و 500 هەزار کەس موچە وەردەگرن بۆیە دەبێت حکومەت دەستبکات بە چاکسازیکردن.