گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ئێستاش 150 هەزار دینار لە مردووانی سلێمانی وەردەگیرێت بۆ خزمەتگوزاری

2020.10.22 - 13:14
تا ئێستاش 150 هەزار دینار لە مردووانی سلێمانی وەردەگیرێت بۆ خزمەتگوزاری

ناس كورد-

شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، تائێستا لەڕووی یاساییەوە گرێبەستی گۆڕستانە نوێیەكەی شاری سلێمانی بەكەرتی تایبەت هەڵنەوەشاوەتەوە، چونكە تائێستا بەدیلی كۆمپانیاكە دیاری نەكراوە.

 

سەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە ناس كوردی راگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، تائێستا بەفەرمی گرێبەستی گۆڕستانە نوێیەكەی شاری سلێمانی بەكەرتی تایبەت هەڵنەوەشاوەتەوە، چونكە تائێستا بەدیلی كۆمپانیاكە نییە بۆ خزمەتكردنی گۆڕستانەكە، بۆیە هەر كاتێك حكومەتی هەرێم بودجەیەكی بۆ تەرخانكرد، ئەو كاتە گرێبەستەكە هەڵدەوەشێتەوە، بەڵام ئێستاش هاوڵاتیان دەتوانن مردووی تێدا بەخاك بسپێرن.

 

مانگی رابردوو دۆسیەی پێدانی گۆڕستانە نوێیەكەی شاری سلێمانی بەكەرتی تایبەت کاردانەوەیەکى زۆرى لێکەوتەوە ئەویش بەهۆی نرخەكەیەوە كە سەرجەم گۆڕهەڵكەنەكانی شاری سلێمانی پێیانوابوو نرخی گۆڕهەڵكەندن زۆرە، دواتریش كۆمپانیاكە و شارەوانی سلێمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وردەكاری نرخەكانیان خستەڕوو.

 

بەوتەی بەرپرسانی كۆمپانیاكە، نرخی گۆڕ لەگۆڕستانە نوێیەكە بۆ منداڵ تا 12 ساڵ بە 175 هەزارە، 75 هەزار بۆ هەڵكەندنی گۆڕەكە و 100 هەزاریش بۆ خزمەتگوزاری، بۆ گەورەش 260 هەزارە لەوەش 110 خزمەتگوزاری 150 بۆ گۆڕهەڵكەن.

 

رووبەڕی ئەو گۆڕستانە نوێیە 238 دۆنمە و دەكەوێتە سەر رێگەی سلێمانی- عەربەت لەنزیك شاری نیشتەجێی مامۆستایان.