گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهای لیرەی تورکی بەرزترین ئاستی لە دوو هەفتەدا تۆمار کرد

2020.10.22 - 13:01
بەهای لیرەی تورکی بەرزترین ئاستی لە دوو هەفتەدا تۆمار کرد

ناس کورد- 

پێش بڕیارەکانى بانکى ناوەندى بۆ دیاریکردنى نرخى سودى ئاڵوگۆڕکردنەکەى، لیرەى تورکی لەماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا بەرزترین ئاستى تۆمار کرد. 

 

لیرەى تورکى بۆ کەمتر لە 7.85 بەرامبەر دۆلار بەرزبونەوەى بەخۆیەوە بینى بەڵام  لەڕۆژى چوارشەممەدا ئەو بەرزبونەوەیە وەستا، کە ئەوەش بەرزترین ئاست بوو تۆمارى کرد لە7ى تشرینى یەکەمەوە تا ئێستا و وەبەرهێنەرانیش چاوەڕوانى کۆبونەوەى بانکى ناوەندى ئەو وڵاتە دەکەن کە بڕیارە بەمنزیکانە بەڕێوەبچێت  بۆ دیاریکردنى نرخى سودەکەى.

 

لەچەند هەفتەى ڕابردودا و بەهۆى تێوەگلانى تورکیا لە شەڕەکانى نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان و لەلایەکى ترەوە ململانێکانى ئەنکەرە لەگەڵ ئەسینادا لەسەر خاوەندارێتى چەند سەرچاوەیەکى ئاوى لە ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا لیرەى تورکى دابەزینى بەرچاوى بەخۆیەوە بینى.

 

پێشتر و لە ڕۆژى سێشەممەى ڕابردودا،  لەکاتى داخستنى نرخەکاندا لیرە بەڕێژەى 0.5 بەرزبونەوەى بەخویەوە بینى لە 7.82ەوە بوو بە 7.86 لەبەرامبەر دۆلاردا بەڵام بۆ ڕۆژى چوارشەممە کەمتر لەو ڕێژەیەى تۆمار کرد.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەکانى ڕابردودا بانکى ناوەندى تورکیا سودى لەسەر ئاڵۆگۆڕکردنى لیرەى تورکى لەبەرامبەر دراوەکانى تردا لەڕێژەى 10.25% بۆ 11.75 % بەرزکردەوە بەمەبەشتى پاڵپشتیکردنى دابەزینى نرخى ئەو دراوە.