گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەک لە وەزارەتى تەندروستى هەرێمەوە ’پێشبینییەکان ترسناکن’

2020.10.22 - 11:07
هۆشدارییەک لە وەزارەتى تەندروستى هەرێمەوە ’پێشبینییەکان ترسناکن’

ناس کورد-

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان هۆشدارى دەدات لە بەرزبوونەوەى توشبووانى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و ئاماژە بە کۆبوونەوەیەکى گرنگى وەزیرى تەندروستى و ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لەو بارەیەوە دەکات.

 

د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو ، لە هەرێمی کوردستان، ژمارەی توشبووان گواستنەوەی نەخۆشی  ڤایرۆسی کۆڕۆنا بە ڕێژەیەکی بەرز زیادی کردووە.

 

حەوێزى لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەى بەوە کرد "پێشبینیەکان ترسناکە و پێویستی بە بەشداربوونی هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگایە بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بۆ خۆپاراستنیان لەم ڤایرۆسە".

 

وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى رونیکردەوە، ئەمڕۆ بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی وەزیری تەندروستی، ئەنجومەنی ڕاوێژکاری پزیشکانیپسپۆڕ و ڕاوێژکار و خاوەن ئەزموون لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆبوونەوەدان تایبەت بە ڕەوشی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان.