گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وادەی گۆڕانی کەش و هەواو کۆتایی گەرما ڕاگەیەنرا

2020.10.22 - 10:25
وادەی گۆڕانی کەش و هەواو کۆتایی گەرما ڕاگەیەنرا

ناس كورد- 

کەشناسێکى دیارى عێراقى پێشبینى ئەوە دەکات لەماوەى دوو هەفتەى داهاتودا پلەکانى گەرما لەسیى پلەدا بەردەوام بێت و ناوەڕاستى مانگى داهاتوش سەرەتایەک دەبێت بۆ دەستپێکردنى وەرزى سەرما و کۆتایهاتنى گەرما.

 

واسیق سەلامى، کەشناسى دیارى عێراق لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک لە ڕونکردنەوەیەکدا لەبارەى کەشوهەواوە کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، نمونەکانى ئاو هەواى خولگەى و تەنە شێدارەکان ئومێد بەخشە تا لە مانگى تشرینى دووەم نزیک ببینەوە". 



ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد :"پلەکانى گەرمى لەسیى پلەدا لەدوو هەفتەى داهاتودا بەردەوام دەبێت و هیچ سەرەتایەکیش بۆ دابەزینى بەرچاو لەپلەى گەرمادا لەماوەیەکى نزیکدا نیە". 

 

سەلامى باسى لەوەش کردووە، مانگى داهاتوو جێى ئومێدە بۆ گۆڕانکارى ڕاستەقینە لەکەشوهەواى عێراقدا لەنێوان دابارین و دابەزینى پلەکانى گەرمادا.

 

کەشناسە دیارەکەى عێراق دەشڵێت:" گەر سەیرى وەرزى زستانى ڕابردوو بکەین پلەکانى گەرما و ساردبوونى کەشوهەوا ڕووینەداوە تا ناوەڕاستى مانگى تشرینى دووەم و پێشبینى ئەوەش دەکرێت ئەم وەرزە بەو شێوەیە بێت بەهۆى ئەوەى پلەکانى گەرما تا ئێستا لەئاستى سروشتیدایە".