گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگارى موسڵ زانیارى نوێ لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر ئاشکرا دەکات 

2020.10.22 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى موسڵ زانیارى نوێ لەبارەى هێرشەکەى سەر هەولێر ئاشکرا دەکات 

ناس کورد- 

پارێزگارى موسڵ ڕایگەیاند، ئەو موشەکانەى کە لەناوچەى حەمدانیەوە ئاڕاستەى شارى هەولێر کران، دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتى لیوایەکى حەشدى شەعبیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمیانى چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵى دیجلە  کە ناس کورد بینویەتى، نەجم جبورى پارێزگارى موسڵ ڕایگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئەو ناوچانەى شارۆچکەى حەمدانیە کە موشەکەکانى تیادا ئاڕاستەى شارى هەولێر کران دەکەونە ناوچەى ژێر بەرپرسیارێتى لیواى 30ى حەشدى شەعبیەوە.

 

جەختى لەسەر ئەوەش کردوەوە، لیژنەیەک بۆ بەدواداچوون لەسەر ڕوداوەکە و ئەو پێگەیەى کە موشەکەکانى لەسەرییەوە ئاڕاستەى هەولێر کراون پێکهێنراوە.

 

پارێزگارى موسڵ هیواشى خواست، لیژنەکە پیشەیى کارەکانى بکات و بگاتە ئەنجامێک ڕاستى و ڕێگر بێت لەوەى پارێزگاى موسڵ ببێتە سەرچاوەیەک بۆ بێزارکردن و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتى کۆمەڵایەتى.

 

وتەکانى پارێزگارى موسڵ لەکاتێکدا، لەکۆتایى مانگى ئەیلولى ڕابردودا چەند موشەکێک ئاڕاستەى فڕۆکەخانەى هەولێر کران و تائێستا هیچ لایەنێک بەفەرمى بەرپرسیارێتی  هێرشەکەى نەگرتووەتە ئەستۆ.