گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى ئەو قەرزەى کە وەزارەتى کار دەیداتە بێکاران

2020.10.22 - 09:07
وردەکارى ئەو قەرزەى کە وەزارەتى کار دەیداتە بێکاران

ناس کورد-

وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رایگەیاند، دەستدەکرێت بە پێدانى گوژمەیەکى تر لە قەرز بە بێکاران و قەرزەکە دەدرێتە شەش هەزار بێکار.

 

رائد جەبار باهز، بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى کار و ڕاهێنانى پیشەیى لە وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى لە لێدوانێکى بۆ ڕۆژنامەى فەرمى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، ژمارەى ئەو کەسانەى کە داواکارییان پێشکەش بە فەرمانگەکەیان کردوە بۆ وەرگرتنى قەرزەکە نزیکەى 100 هەزار بێکارە.

 

رونیشیکردەوە، نزیکەى شەش هەزار بێکار لەم گوژمەیەدا سودمەند دەبن و قەرزەکەیان پێدەدرێت و ئەوانى دیکە لە گوژمەکانى تردا قەرزەکەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 

بەوتەى بەڕێوەبەرەکەى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى پێدانى قەرزەکە بۆ ئەنجامدانى پڕۆژەى بچووک و هاندانە بۆ کەرتى تایبەت و بۆ وەرگرتنى قەرزەکەش دەبێت داواکار کەفیلێکى هەبێت و دانەوەى قەرزەکەش بۆ ماوەى پێنج ساڵە و هیچ سودێکى ناچێتە سەر و ساڵى یەکەمیش قیستەکەى لێ وەرناگیرێتەوە .