گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاتووچۆى هەولێر خاوەن تاکسییەکان ئاگادار دەکاتەوە

2020.10.22 - 08:30
App store icon Play store icon Play store icon
هاتووچۆى هەولێر خاوەن تاکسییەکان ئاگادار دەکاتەوە

ناس کورد-

وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هاتووچۆى هەولێر رایگەیاند، دەستکراوەتەوە بە ڕێکخستنەوەى تاکسییەکان و لێدانى باج و لۆگۆ.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر ئاماژەى بەوە کرد (22ى تشرینى یەکەمى 2020)، سەرجەم شوفێرانی تاکسی و خاوەن تاکسیەکانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەکەینەوە کەوا پڕۆژەی رێکخستنەوەی تاکسیەکان و لێدانی باج و لۆگۆ دەستێ پێکردۆتەوە کە لەماوەی رابردو بەهۆی کەرەنتینە وەستانی دەوامی فەرمانگەکان بۆ ماوەیەک وەستا.

 

داواى لە خاوەن تاکسییەکان کرد ئەوانەى تا ئێستا ئەو مامەڵەیەیان نەکردووە بەزوترین کات سەردانی بەرێوەبەرایەتی گواستنەوەی هەولێر بکەن بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی لۆگۆ و باج.

 

هۆشیداریشیدا، هەر شوفێرێک سەردان نەکات خۆی بەرپرسیاردەبێت لەرێکارەکانی کەدەگیرێنە بەر لەدژی.