گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جموجۆڵى عێراق بۆ ئەندامبون لە بانکی ئەوروپی دەستى پێکرد 

2020.10.21 - 23:34
جموجۆڵى عێراق بۆ ئەندامبون لە بانکی ئەوروپی دەستى پێکرد 

ناس کورد-

 بەمەبەستی تاوتوێکردنی پرسی بنبڕکردنی پڕۆسەکانی سپیکردنەوەی پارە وهەماهەنگی ئابوری لەبوارە بانکییەکاندا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئینگلتەرا لە لەندەن کۆبونەوە.

 

 بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بانکی ناوەندی عێراق کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوەدراوە (21 تشرینی یەکەمی  2020)، "مستەفا غالب موخیف، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندیی ئینگلتەرا کۆبوەتەوە".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، " لەمیانەی کۆبونەوەکەداهەردوولا تاوتوێی ئەو ڕێکارانەیان کردووە کە دەبنە مایەی بەرەوپێشچونی پەیوەندییە بانکییەکانی نێوان عێراق و ئینگلتەرا لەڕوی وەبەرهێنان وهەماهەنگیکردن لەبواری بنبڕکردنی پڕۆسەکانی سپیکردنەوەی پارە وتەمویلکردنی تیرۆریزم".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو کۆمپانیای وردبینی نێودەوڵەتی Ernst&Young و PWC کۆبووەتەوە و داوای کردوون بانکی ناوەندیی عێراق سود لەئەزموونی ئەودوو کۆمپانیایە وەربگرێت".   

 

 ئەوەشخراوەتەوە ڕوو، لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆبەریتانیا، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لەگەڵ ئەمینداری گشتی بانکی ئەوروپی بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان  کۆبووەتەوە و دوایکردووە ڕێکارەکانى بەندامبونی عێراق لە بانکە نێودەوڵەتییەکە بەزووترین کات بەڕێوەبچێت".