گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکارى کوژرانى سێ هاوڵاتى لە جەلەولا لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە

2020.10.21 - 23:26
وردەکارى کوژرانى سێ هاوڵاتى لە جەلەولا لەلایەن چەند چەکدارێکى نەناسراوەوە

ناس کورد-

لێپرسراوى کۆمیتەى ئازادى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان رایگەیاند، چەند چەکدارێک لە دانانى بازگەیەکى وەهیمدا لە پردێکى نێوان خانەقین و جەلەولادا سێ هاوڵاتییان کوشت.

 

خالید دارا، لێپرسراوی كۆمیتەی ئازادی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێکى بۆ میدیاى فەرمى یەکێتى کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردوە رایگەیاند (21ى تشرینى یەکەمى 2020) "لە نزیك پردی حەلەوان كە دەكەوێتە نێوان ناحیەی جەلەولا و قەزای خانەقین، چەند چەكدارێكی نەناسراو سێ كەسیان کوشت".

 

وتیشى "سێ كەسەكە عەرەبی شیعەن و تا ماوەیەكیش دوای کوژرانیان دەنگی تەقە لەو ناوچەیە بیستراوە".

 

هاوکات سەرچاوەیەکى ئەمنى لەناوچەکە رونیکردۆتەوە کە لە بازگە وەهمییەکەدا چەکدارەکان 6 کەسیان ڕفاندووە کە 3 پیاو و 3 ژن بوون و پاشان ژنەکانیان ئازاد کردووە و پیاوەکانیان کوشتووە.