گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێترین زانیاری لەبارەی قاچاخچێتی مەرزی باشماخ و لێكەوتەی لەسەر داهاتی گشتی

2020.10.21 - 23:12
نوێترین زانیاری لەبارەی قاچاخچێتی مەرزی باشماخ و لێكەوتەی لەسەر داهاتی گشتی

ناس کورد- 

ئەندامێكى پەرلەمانى كوردستان وەڵامى مەرزى نێودەوڵەتى باشماخ دەداتەوە و دەڵێت، من بێمنەتانە دەچمە بەردەم دادگاو بەبەڵگەوە دەیسەلمێنم ئێوە خەریکی قاچاخچین بۆ بەرپرسان.

 

عەلی حەمە ساڵح سەرۆكى لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتیه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانى كوردستان لە هەژمارى خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى فەيسبوك کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە  بڵاويكردوەتەوە، مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ھەڕەشەی ئەوە دەکەن من دەدەنە دادگا چونکە باسی قاچخیم کردوە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، ئەوەی دەبێت بدرێتە دادگا ئەوانن و بەوە تۆمەتباریان دەکات کە بوونەتە پاسەوانی قاچاخچیەکان و بازاڕیان پڕکردوە لە کاڵای قاچاخ، جەختیشدەکاتەوە "بەڵێ ئەمڕۆ ھیچ بارێکی ڕەسمی داخڵنەکراوە بە گومرگ، بەڵام دەیان باری قاچاختان داخڵکردوە".

 

دەشڵێت، قاچاخی و کۆمپانیاکاری و گەندەڵی سەرجەم خاڵە سنوریەکان بەھاکەی 170 ملیۆن دۆلارەو ھۆکاری سەرەکی گرفتی موچەیە، ئەم داھاتە بگەڕێتەوە خەزێنەی دەوڵەت لێبڕین نامێنێت، هيواش دەخوازێت ھاوسەرۆکانی یەکێتی و جێگری سەرۆکی حکومەت بەئەرکی سەرشانی خۆیان ھەڵبستن و ڕێگا لەم قاچاخیە ڕێکخراوە بگرن.