گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆنى مافەکانی مرۆڤ داوادەکات پەرلەمان دوو یاساى گرنگ پەسەند بکات

2020.10.21 - 22:42
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆنى مافەکانی مرۆڤ داوادەکات پەرلەمان دوو یاساى گرنگ پەسەند بکات

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێراق داوا دەکات پەرلەمانی عێراق بەزوترین کات یاسای ژنە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش و یاسای پاراستنی مافی کەمینەکان پەسەند بکات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوێکى کۆمسیۆنەکە کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە (21ى تشرینى یەکەمى 2020)، "عەقیل موسەوی، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێراق و سائیب خدر نایف، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەتەوە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە،" لەکۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولادا جەختکراوەتەوە لە دەستوبردکردن لەپەسەندکردنی  یاسای ژنە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش و یاسای پاراستنی مافی کەمینەکان لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە".

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لەعێراق داوایکردووە، "هەموو لایەنە حکومەییەکان هاوکاربن لەدەستەبەرکردنی مافی مرۆڤ لە عێراق و هەماهەنگی تەواو بکەن لە قەرەبوکردنەوەی ئەو کەسانەی کەبونەتە قوربانی تاوانە کۆمەڵکوژییەکانی ڕێکخراوی داعش".