گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو حەشاماتە چییە لەدەوری ماکرۆن؟ ئەکادیمییەک هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

2020.10.21 - 21:51
ئەو حەشاماتە چییە لەدەوری ماکرۆن؟ ئەکادیمییەک هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەكاديمييەكى كورد دەڵێت، كۆمەڵگەى فەڕەنسى تا ئەمڕۆش مامۆستا و قوتابخانە وەک یەکێک لە پيرۆزييە گەورەکانی تەماشا دەکات و پێیانوایە دەستبردن بۆ ئەم پيرۆزييە دەستبردنە بۆ تەواوی کۆمەڵگا.

 

د. عادل باخەوان ئەكاديمى و توێژەرى كورد لەمیانەى بڵاوکردنەوەى پۆستێک لە هەژمارى خۆى لە فەیسبوک کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاند (21ى تشرینى یەکەمى 2020)، کۆمەڵگای فەڕەنسی لە شۆڕشی فەرەنسیەوە تا ئەمڕۆ مامۆستا و قوتابخانە وەک یەکێک لە موقەدەسە گەورەکانی تەماشا دەکات.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، فەڕەنسیەکان پێیانوایە دەستبردن بۆ ئەم موقەدەسە دەستبردنە بۆ تەواوی کۆمەڵگا و مێژوویی كۆماريى.

 

جەختیشى كردوەتەوە، هەر ئەمەشە وادەکات کە لەم چرکەساتەدا نوێنەرانی تەواوی کۆمەڵگای فەرەنسی، لە مارین لۆپێنەوە تا دەگاتە جان لیوک میلۆنشۆ، لە سەرکۆزیەوە تا هۆلاند، لە زانکۆی سۆربۆنن و لە پەنای پەیکەرەکەی ڤیکتۆر هۆگۆ و پاستۆردا گوێ لە سەرۆککۆماردەگرن کە دوا گوتاری لەسەر تابوتەکەی ساموێل پاتی و بە ئامادەبونی خێزانەکەی پێشکەش دەکات.

 

د.عادل باخەوان لە درێژەى نوسينەكەيدا ڕونيكردوەتەوە، نەتەوەی فەرەنسی لەسەر تابوتەکەی سامۆئێل پاتی کۆدەبێتەوە! لێرە بەدواوە سامۆێل پاتی دەبێت بە سامبۆلی نەتەوەیەك کە لەسەر سامبۆلەکانی دەژی، بەربەریەت سامۆئێلی کوشت، بەڵام نەتەوەیەکی زیندو کردەوە.