گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لیژنەی ژنان جموجوڵیان دژی پێشینەی دوو ژنە دەست پێکرد

2020.10.21 - 20:37
لیژنەی ژنان جموجوڵیان دژی پێشینەی دوو ژنە دەست پێکرد

ناس كورد-

ئەندامێکى لیژنەی ژنانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهەموو شێوەیەك دژی پێدانی 10 ملیۆن دینارن بەژن و پیاوان بۆ هاوسەرگیریكردنەوەی دووەم، بەڵكو دەبوایە پڕۆژەی باشتریان بۆ ژنان هەبوایە.

 

رێزان شێخ دلێر، ئەندامى لیژنەی ژنان و منداڵان لەپەرلەمانی عێراق بە ناس كوردی راگەیاند (21ى تشرینى یەکەمى 2020)، بڕیارەكەی بانكی رەشیدیان پێ خراپە هەم بۆ پیاوان و هەمیش بۆ ژنان و بێ دیراسەكردن بووە، چونكە لەبرى ئەوەی ئەوان هانی ژنێك بدەن بەپێدانی 10 ملیۆن دینار بۆ هاوسەرگیریكردنەوە، یاخود بەهەمانشێوە بۆ پیاوان، دەبوایە چەندین پڕۆژەی دیكەی هاندانیان بۆ ژنان بكردایە كە بتوانن سودی لێ وەربگرن بەتایبەتیش بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانیان، چونكە مەرج نییە بەهاوسەرگیریكردنەوە منداڵەكانی ژنێك ئاسودە بن، بۆ  پیاوانیش هەمانشێوەیە كە رێگەخۆشكەرە بۆ ژنانهێنانی دووەم.

 

ناوبراو رونیكردەوە "ئێمە لەدژیان راگەیەنراومان دەبێت و میوانداریشیان دەكەین، چونكە بڕیارێكی هەڵەیە و بەهەموو شێوەیەك كاری لەسەر دەكەین و بەهیچ شێوەیەك رێگە بەژنهێنانەوەی دووەم نادەن، لەلایەكی دیكەشەوە عێراق لەقەیرانی داراییە و مووچەی فەرمانبەرانی پێ نادرێت، ئەی چۆن 10 ملیۆن ژن و پیاو هەیە ئەوان بتوانن پاڵپشتیان بكەن".

 

ئەمڕۆ ئامال شویلی، وتەبێژی بانكی ڕەشیدی عێراقی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا كە ناس كورد بە دواداچوونی بۆ كردووە ڕایگەیاند "ئێمە مافی  یاسایمان نییە هانی خەڵك بدەین بۆ ئەوەی ژنی دووەم بهێنن، ئێمە تەنها دەڕوانینە لایەنی مرۆیی و كۆمەڵایەتی، پێشینەكە بۆ پیاوان و ژنانە، بۆ ئەو كەسانەیە كە لە هاوسەرەكانیان جیابوونەتەوە یاخود هاوژینەكانیان لەژیاندا نەماون".  

 

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، "پێشینەكە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە كە دوو ساڵ خزمەتیان هەیە و بڕی سودەكەش 6% ولە ماوەی پێنج ساڵدا لەكەسی سودمەند وەردەگیرێتەوە، پێشینەكە لقەكانی بانكی ڕەشیدیش لەهەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.