گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كازمی بڕیارێكی بۆ لیواكەی حەشد  دەركرد كە نزیك بوون لەقەسابخانەكەی سەڵاحەدین

2020.10.21 - 20:25
كازمی بڕیارێكی بۆ لیواكەی حەشد  دەركرد كە نزیك بوون لەقەسابخانەكەی سەڵاحەدین

ناس کورد-

سەرچاوە ئەمنيە عێڕاقيەكان ئاشكرايان كرد، حكومەت بڕياريداوە چەكدارەكانی بزوتنەوەی عەسایب لە ناوچەى فەرحاتييە لە پارێزگاى سەڵاحەدين بكشێنێتەوە، ئەوەش دواى تەشەنەكردنی تۆمەتەكانی تێوەگلانیان لە كوشتنى 12 هاوڵاتى مەدەنى.

 

ماڵپەڕى "العربي الجدید" كە لەبەریتانیاوە پەخش دەبێت لە راپۆرتێکدا کە ناس کورد بەدواداچوونى بۆ کردووە بڵاوى کردەوە (21ى تشرينى يەكەمى 2020)،  بەرپرسێكى سەربازى لە فەرماندەيى ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكان ئاشكرايكردوە، مستەفا كازمى سەرۆك وەزيرانى عێراق فەرمانيكردوە بە كشانەوەى ليواى 42ى حەشدى شەعبى لە ناحيەى فەرحاتييە (كە ميليشياكانى عەسائيبى ئەهلى حەقن).

 

سەرچاوەكە هێماى بۆ ئەوەشكردوە، هەروەها بڕياردراوە بە بڵاوكردنەوەى يەكەكانى سوپاى عێراقى و پۆليسى فيدراڵى لەو ناحيەيە و دۆسیەى ئەمنى بكەوێتە دەست سوپا، ئەو فەوجەى ليواكە كە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانى تاوانەكە بە هەميشەيى كشێنراونەتەوە و بەرپرسانى ڕاپێچى لێكۆڵينەوە كراون، فەوجێكى ترى هەمان ليوا خراونەتە شوێنى بەڵام ئەركەكەى دورە لە دانيشتوان و لە دەرەوەى ناحيەكەن.

 

لەماوەى ڕابردودا ژمارەيەك چەكدارى دەمامكدار 12 هاوڵاتى گوندى فەرحاتييەيان كوشت و ژمارەيەك هاوڵاتى تريشيان ڕفاند، ئەوەش لەسەر ئاستى عێراق و تەنانەت جيهانيش دەنگدانەوەى لێكەوتەوە و ليواى 42 ى حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى ئەو تاوانە تۆمەتبار دەكرێن.