گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند كاتێكى كەم پێش ڕودانى.. پۆليس كچێك ڕزگاردەكات ’هەوڵى دەدا خۆى بكوژێت’

2020.10.21 - 19:56
چەند كاتێكى كەم پێش ڕودانى.. پۆليس كچێك ڕزگاردەكات ’هەوڵى دەدا خۆى بكوژێت’

ناس کورد-

دواى ئەوەى هەستى پێدەكەن كە هەوڵى خۆكوشتن دەدات، هێزەكانى پۆليسى بەغدا كچێكيان ڕزگار كرد، دواتريش ڕادەستى لايەنە تايبەتمەندەكان كرا بۆ لێكۆڵينەوە لە هۆكارى هەوڵەكەى.

 

سەرچاوەيەكى پۆليسى بەغدا بە ناس کوردى ڕاگەياند (21ى تشرینى یەکەمى 2020)، ئاگاداركرانەوە كە كچێك لەسەر يەكێك لە بورجەكانى گەراجى توركى لە ناوچەى زەعفەرانييە هەوڵى خۆكوشتن دەدات.

 

بەگوێرەى وتەى سەرچاوەكە، يەكێك لە ئەندامانى تيمەكە بينيويەتى كە كچەكە هەوڵى ئەوە دەدات خۆى هەڵبداتە خوارەوە، بۆيە دەستبەجێ جوڵە كراو توانرا كچەكە لە كۆتا ساتەكان ڕزگار بكرێت.

 

سەرچاوەكەى هێزەكانى پۆليس ئەوەشى بە ناس کورد وت، بەگوێرەى ڕێوشوێنەكان كچەكە ڕادەستى يەكێك لە ناوەندەكانى پۆليس كراوە بۆ ئەوەى لێكۆڵينەوە لەگەڵ بكرێت لەسەر هۆكارى هەوڵى خۆكوشتنى.