گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی تووشبوانی كۆرۆنا

2020.10.21 - 19:26
ڕونکردنەوەى وەزارەتى تەندروستى لەبارەى هۆكارەكانی بەرزبوونەوەی تووشبوانی كۆرۆنا

ناس كورد-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی ئامارەكانی تووشبوانی كۆرۆنا پابەندبوون بەڕێنماییەكان و كردنەوەی سەرجەم شوێنەكانە.

 

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ناس كوردی راگەیاند (21ى تشرینى یەکەمى 2020)، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا بەپلەی یەكەم پەیوەندی بەپابەندنەبوونی رێنماییەكانی خۆپارێزییە لەلایەن هاوڵاتییانەوە و پاشان كردنەوەی سەرجەم شوێنەكانە، هەروەها هاتنی پەتا وەرزییەكان لەوەرزی پایزدا.

 

ناوبراو پێشبینیكرد لەهەفتەی داهاتوودا هەر بەهۆی پابەندنەبوونی هاوڵاتیان بەخۆپارێزی، ژمارەی تووشبووان زیاتر دەكات، ئەوانیش وەك وەزارەت داوای سەرەكییان ئەوەیە هاووڵاتیان پابەندی خۆپارێزی بن.

 

ماوەی سێ رۆژە ئامارەكانی تووشبووانی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان دەڕۆنە سەرووی هەزار كەس، بەجۆرێك ئەمڕۆ لەماوەی 24 كاتژمێردا هەزار و 78 تووشبوو راگەیەنرا.